نەورۆز پێشوازی لە زاخۆ دەکات

نەورۆز - زاخۆ
نەورۆز - زاخۆ

سبەی یەکشەممە لە یەکەم یاریی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز لە ناو یاریگای خۆی و لە شاری سلێمانی، میوانداری یانەی زاخۆ دەکات. پێش یارییەکە هاندەرانی هەردوولا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشوازیەکی گەورە لە یەکتری دەکەن.

نەورۆز دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر زەوڕا و ماڵئاوایی کردن لە جامی عێراق، ئەمجارەیان لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە یاریگای خۆی پێشوازی لە زاخۆ دەکات. یانەکەی پایتەختی رۆشنبیری لە دوو یاریی رابردووی لە خولەکە، هەردوو یاریی بردووەتەوە، ئەوانیش بەرامبەر کەربەڵا و هەوروەها ئەمانەی بەغدا بووە.

یانەکەی شاری سلێمانی بە گشتی لە کۆی 21 یاریی رابردووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، خاوەنی 9 بردنەوە و 6 دۆڕان و 6 بەرامبەربونە و بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ، لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە دێت. جیاوازییەکەشیان لەگەڵ لەگەڵ خاوەن پلەی سێیەمی ریزبەندی کە زاخۆیە تەنها یەک خاڵە.

نەورۆز بە گشتی ئەم وەرزە 10 یاریی لە یاریگای خۆی کردووە و خاوەنی 3 بردنەوە و 3 دۆڕان و هەروەها لە چواری یاریش لە یاریگای خۆی بەرامبەربووە. 

هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ پێشتر لە خولی نایابی عێراق و خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێنج یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، نەورۆز خاوەنی سێ بردنەوەیە و لە بەرامبەردا زاخۆ دوو یاریی براوە بووە.

زاخۆ ئەم وەرزە لە کۆی 21 یاریی خاوەنی 8 بردنەوە و 3 دۆڕان و 10 بەرامبەربونە و بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ، پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە، بە دۆڕانی لەم یارییە پێگەکەی لە بەرژەوەندی نەورۆز لەدەست دەدات. زاخۆییەکان لە یاریی قۆناغی یەکەم لە یاریگای خۆیان، توانیویانە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردنەوە بەدەستبهێنن.