كوێستان محه‌ممه‌د: خاوه‌نكاران و كرێكاران له لێخۆشبوو‌ن له سزای دواكه‌وتنی به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌نكاران سوودمه‌ند ده‌بن
K24 – هەولێر:
ده‌ست به جێبه‌جێكردنی لێخۆشبوو‌ن له سزای دواكه‌وتنی به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌نكاران ده‌كرێت، بڕیاره‌كه‌یش له 14ـی نیسان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت و تاوه‌كو سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت؛ هاوكات وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت، سوودی ئه‌م لێخۆشبوونه سێ لایه‌نه‌یه، واته بۆ خاوه‌نكار، كرێكار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی نیسانی 2024) كوێستان محه‌ممه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌موو خاوه‌ن كارێك پێویسته كرێكاره‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات و مانگانه 12%ـی مووچه‌ی كرێكاره‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و 5%ـی ئه‌و مووچه‌یه‌یش له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه له لایه‌ن خودی كرێكاره‌كانه‌وه دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خانه‌نشینیدا یان وه‌ك پاداشت یاخود له كاتی پێكاندا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
كوێستان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه ببرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. گوتیشی، هه‌ر مانگێك خاوه‌نكار ئه‌م پاره دوا بخات، سزای ده‌چێته سه‌ر.
كوێستان محه‌ممه‌د ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌زاران خاوه‌نكار هه‌یه سزای دواكه‌وتنی دانانی پاره‌ی كرێكاره‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری هاتووه‌ته سه‌ر، به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌نكار هه‌یه ملیارێك دینار سزای ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی خراوه‌ته سه‌ر. ده‌شڵێت، سوودی ئه‌م لێخۆشبوونه سێ لایه‌نه‌یه، بۆ خاوه‌نكار، كرێكار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتیشی، سزای دواكه‌وتنی پاره‌ی به‌شداری له ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ئه‌و خاوه‌نكاران‌ه ده‌گرێته‌وه كه له به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دواكه‌وتوون، به‌ڵام ده‌بێت پاره‌ی به‌شداربوون بده‌ن، چونكه كه‌س ناتوانێت له پاره‌ی كرێكاره‌كانیان خۆش بێت، به‌ڵكو لێخۆشبوو‌ن ده‌كرێت له ته‌واوی ئه‌و سزایه‌ی كه به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌ی كرێكاره‌كانی له سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه‌وه و به‌شدارییه‌كه‌ی ده‌دات به سندووقی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.