پەیام عەزیزیی لەگەڵ گرووپی هەزار دەف کۆنسێرتێک بەڕێوە دەبات
K24 – هەولێر:
مه‌نسوور جیهانی ـ "پیام عەزیزی" گۆرانیبێژی کورد، بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی "هەزار داف"، گرووپی "نه‌وای ڕه‌حمه‌ت" و گرووپی "شاهۆی داڵاهۆ" لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای دێرینی کوردستان، لە گوندی مێژوویی و گەشتیاریی پاڵەنگانی کامیاران، کۆنسێرتێک به‌ڕێوه ده‌بات.
"پەیام عەزیزی" هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی مۆسیقای عیرفانیی، لە دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای که‌ونارای کوردستان، لە ڕۆژی هەینی 31ـی مانگی خاکه‌لێوه ڕێکه‌وتی 19ـی نیسانی 2024ـی زایینی لە سێ بەشی جیادا ده‌چێته سه‌ر شانۆ و لەم کۆنسێرتە گەورانەدا، بەشێک لە پارچە مۆسیقا و به‌سته و گۆرانییە هه‌رمانه‌کانی خۆی بە زمانەکانی کوردی بەهەردوو زاراوەی کرمانجیی ناوەند و هەورامی، فارسی، عەرەبی، تورکی پێشکەش دەکات، لەوانە؛ "یا ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ)، یا شای مەدینە"، "ئه‌ڵلا مه‌ده‌د"، "یار دەفەرموێت ئه‌ڵڵا"، "گیانه به‌سیه‌تی"، "یا ڕه‌سوله‌ڵڵا (د.خ) لێمان بڕوانه، "ئه‌ی خودا له‌م ئاگربارانه"، "یا ڕه‌سوله‌ڵڵا ده‌خیل"، "لەبهیک"، "طلع البدر علینا"، "ئه‌ی گوڵ گیانم گوڵ"، "مه‌ده‌د مه‌ده‌د"، "موسڵمانان"، "یارم چه‌نده جوانه"، "جانێ، جانێ"، "مه‌گری، مه‌گری"، "ئاگر کەتییە دڵی من"، "بۆ هه‌موو شوێنێک بڕۆم"، "ساقی وه‌ره" و هتد و هەروەها چەند گۆرانییەکی نوێی کوردی پێشکەش ده‌کات.
لە میانه‌ی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای دێرینی کوردستاندا، "ئیسماعیل حەمیدی" به پێشکه‌ش کردنی مه‌قامه‌کانی ئاهوورایی سیاچه‌مانە، "نیما شه‌فیعی" و هەروەها هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان و هونەرمەندانی دیکەی پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران، ده‌چنه سه‌ر شانۆ و به‌رنامه‌کانی خۆیان پێشکەش ده‌که‌ن.
دووهەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای که‌ونارای کوردستان بە پێشکەش کردنی به‌رنامه‌ی گرووپەکانی دهفژەنین له شارە جۆراوجۆره‌کانی ئێران و بە پاڵپشتیی لێجنهی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی هەزار ده‌فی پاڵەنگان ـ شارستانی کامیاران لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمی هەزار ده‌ف، یەکێکە لە جوانترین بۆنه و داب و نەریتهکانی گوندی مێژوویی و گەشتیاریی پاڵه‌نگان لە کامیاران، کە هه‌موو ساڵێک بە شکۆمەندیی تایبەت و بە ئامادەبوونی گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات، لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
دیمەنی مێژوویی گوندەکە و پێکهاتەی پاک و ده‌ست لێنه‌دراوی پلیکانیی بیناکانی ئه‌م ئاواییه، وایکردووە "پاڵەنگان" ببێتە یەکێک لە شوێنەکانی سه‌ردانی گەشتیاریی میراتی جیهانیی هه‌ورامان و لایه‌نه سەرنجڕاکێشە مێژوویی و سروشتییەکانی ئەم گوندە؛ وەک بێشکه‌ی زانایان و ناوداران و شانەیەکی مێژوو لە سه‌ر ئاستی ناوچەکەدا، که‌م وێنه و ناوازەیە و لەگەڵ به‌ڕێوه‌بردنی ئەم بۆنه و رێوڕه‌سمه تایبەتانە، هەنگاوێکی گرنگی دیکە بە ئامانجی تۆمارکردنی جیهانیی ئەم گوندە دەگیرێتە بەر.