جامی کۆنیفا بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت

جامی کۆنیفا
جامی کۆنیفا

بە ئەگەرێکی زۆرەوە جامی کۆنیفا کە بڕیار بوو مانگی شەشی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بۆ وادەیەکی دیکە یاخود وڵاتێکی دیکە بگوازرێتەوە.

سەرداری ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەرێوەچوونی جامی کۆنیفا کردووە، کە بڕیاربوو مانگی شەشی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەشێک لە هەڵبژاردە بەشداربووەکان، بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ناسەقامگیری ناوچەکە، داوایان کردووە پاڵەوانتیەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.

سەردار ئیسماعیل ئەوەشی بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە شاری هەولێر، کۆبونەوەیەک بکرێت و لە کۆبونەوەکەش بڕیار لە وادەیەکی نوێ یاخود وڵاتێکی نوێ دەدرێت.

جامی کۆنیفای 2024 بە بەشداری 16 هەڵبژاردە دەکرێت و لە ماوەی رابردووش تیروپشک بۆ هەڵبژاردە بەشداربووەکان کرا، سەرجەم هەڵبژاردەکانیش دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کراون.