حه‌یده‌ر قوره‌یشی: عێراق بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ بازرگانی و به‌قاچاخبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان
K24- هەولێر:
ئه‌ندامێكی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشێكی گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی نیسانی 2024) حه‌یده‌ر قوره‌یشی، ئه‌ندامی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، عێراق به‌هۆی پێگه‌كه‌یه‌وه چه‌ندان هێرشی جۆراوجۆری له‌سه‌ره، یه‌كێك له‌و هێرشانه هێرشی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ بازرگانی و بە قاچاغبردن و هاورده و هه‌نارده‌كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هێرشێكی گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئاگه‌داری مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ن و كاری جیددی ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی گوتیشی، عێراق له پله‌ی 32ـی وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانه و ئه‌م پله‌یه جێگه‌ی داخه، به‌ڵام واقیعه و ڕه‌نگه به‌ره‌و ئاستێكی خراپتریش بڕوات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق پشتگوێخستنی ئه‌و بابه‌ته بووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا.