عێراق.. تەنها سەدا 7ـی کرێکارانی بیانی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە
K24 - هەولێر
تا دێت ژماره‌ی كرێكاری بیانی له عێراق ڕوو له زیادبوونه. بە گوێرەی ئامارەکان، زیاتر له 1 ملیۆن كرێكاری بیانی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا سه‌دا 07ـیان مۆڵه‌تی كاركردنیان له وه‌زاره‌تی كاری عێراقی وه‌رگرتووه.
ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی كرێكاری بیانی له عێراق ڕوو له زیادبوونه، له به‌رامبه‌ریشدا تا دێت رێژه‌ی بێكاری له‌ناو ده‌ستی كاری عێراقی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می ئه‌و كرێكارانه مۆڵه‌تی كاركردنیان له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌رگرتووه و "سه‌دان هه‌زار كرێكاری بیانیش به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری نه‌رێنیی له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی داناوه".
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وەرگیراو؛ زیاتر له یه‌ك ملیۆن كرێكاری بیانی له عێراق كارده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی ڕه‌هایان كرێكاری نایاسایین و هیچ پێشینه‌یه‌كی تۆماركراویان نییه. له كۆی ئه‌و ژماره‌یه، ته‌نیا 71 هه‌زار كرێكار مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه و رێژه‌یان ته‌نیا 7.1%ـه.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، زیاتر له 900 هه‌زار كرێكاری بیانی به رێژه‌ی 92.9% به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له عێراق كار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زیاتر له 6 ملیۆن ده‌ستی كاری عێراقی بێكارن و له‌گه‌ڵ لێشاوی كرێكارانی بیانی تادێت ئه‌و ژماره‌یه له هه‌ڵكشاندایه و رێژه‌ی بێكاری ده‌ستی كاری ناوخۆیی گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 29%..
به گوته‌ی شاره‌زایان، زۆری ژماره‌ی كرێكاری بیانی كه به نایاسایی له عێراق كار ده‌كه‌ن، بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر زۆرێك له سێكته‌ره‌كان، له‌وانه‌ش: نه‌بوونی دیدگایه‌كی روون لای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كرێكاری ناوخۆیی و بێبه‌شبوونی گه‌نجی عێراقی له ده‌رفه‌تی كار به‌هۆی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كرێكاری بیانی.
به گوێره‌ی لیژنه‌ی كار له په‌رله‌مانی عێراق، ساڵانه بڕی زیاتر له 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كه به دراوی سه‌خت به كرێكاری بیانی ده‌درێت، ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی دارایی و ئابووری عێراق داناوه.
له‌به‌ر نه‌بوونی زانیاری تۆماركراو له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه و ناسنامه‌ی ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان نییه له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه بوونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره.