ئێران كۆتوبه‌ندى سه‌ر سينه‌ماكاران زياتر ده‌كات

جێگری بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریکردنی سینەما لە ئێران رایگەیاند: چەند دەرهێنەرێکی سینەما کە رێکلامی فیلمەکانیان لە کەناڵە ئاسمانییەکاندا پێشاندراوە، لە کارکردن لەو بوارەدا بێبەش کراون.

K24 – هه‌ولێر:

جێگری بەشی هەڵسەنگاندن و چاودێریکردنی سینەما لە ئێران رایگەیاند: چەند دەرهێنەرێکی سینەما کە رێکلامی فیلمەکانیان لە کەناڵە ئاسمانییەکاندا پێشاندراوە، لە کارکردن لەو بوارەدا بێبەش کراون.

حەبیب ئێل ‌بەگی، بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای راگەیاند: ئەو سینەماکارانەی لە چەند مانگی رابردوودا، رێکلامی کارەکانیان لە کەناڵە ئاسمانییەکانی دەرەوەی ئێراندا پێشاندراون، لەلایەن حکوومەتەوە پێش بە کارکردنیان گیراوە.

سینەماکارانیش دەڵێن: بێ ئەوەی خۆیان ئاگادار بن ئەو کەناڵانە رێکلامەکانیان بڵاوکردووەتەوە.

دەستەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاندووە، هیچ سینەماکارێک مافی ئەوەی نییە لە کەناڵەکانی دەرەوەی ئێران رێکلام بۆ فیلمەکانی بکات. ماڵی سینەمای ئێرانیش کە رێکخراوێکی سینەماکارانی ئێرانە، تا ئێستا لەبارەی لەکاردوورخستنەوەی سینماکاران بێدەنگە و هیچ کاردانەوەیەکی پێشان نەداوە.