یەكێتی و گۆڕان لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/af60e4d0-5d2a-416f-b964-f8c85215519f/monir%20salim.ism/manifest

K24 – سلێمانی

پەیامنێرمان لە سلێمانی رایگەیاند: "سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە لەم ھەفتەیەدا ئاڵوگۆڕی لە پۆستە ئیدارییەكانی سلێمانی و ھەڵەبجە بكەن.

دوای كۆبوونەوەكە سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایان كرد: "لە كۆبوونەوەكە بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بكرێت".

پەیامنێری كوردستان24 راشیگەیاند: "بەر لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی ھاوبەش نەوشیروان مستەفا و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بە جیا كۆبوونەوە".

لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە سەرچاوەیەكی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە كوردستان24 گوت: "بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر جێبەجێنەكردنی رێككەوتننامەكە زۆر لە یەكێتی نیگەرانە، لەم كۆبوونەوەیەدا بەجیددی قسە لەگەڵ یەكێتی كردووە".

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە بەرپرسانی یەكێتی گوتووە، ئەگەر ناتوانن رێككەوتننامەكە جێبەجێ بكەن لە ئێستاوە بكێشێنەوە و با رێككەوتنەكە ھەڵبوەشێتەوە".

یەكێتی و گۆڕان لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە