تەرمی ئەو منداڵەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ باوکی‌دا خنکا دۆزرایەوە
بەگوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەرمی ئەیهان سۆران ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەی هەینی ڕابردوو لەگەڵ باوکی‌دا لە ڕووباری چۆمان خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ڕۆژی هەینی 17-5-2024، ڕه‌وه‌ند مه‌غدید، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، كاتژمێر 2:15 خولهك له بوونی حاڵه‌تێكی خنكان ئاگادار کراونەتەوە، كه كوڕ و باوكێكی دانیشتووی (ناحیه‌ی به‌حركه)ـی پارێزگای هەولێرن، کە به سەیران چووبوونە ئەو ناوچه، كاتێك منداڵێك به‌هۆی ئاگادار نه‌بوونی كه‌وتووه‌ته ناو رووباری چۆمان، پاشان باوكه‌كه هه‌وڵیداوه منداڵه‌كه ڕزگار بكات، دواتر هه‌ردووكیان خنكان.
ئه‌و گوته‌بێژه ڕاشیگه‌یاند، سه‌ره‌تا ته‌رمی باوكه‌كه به‌نێوی سۆران مەلا نەبی ته‌مه‌ن 27 ساڵ دۆزرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سۆران كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگری شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەیهان سۆران ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەی هەینیی ڕابردوو لەگەڵ باوکی لە ڕووباری چۆماندا خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.