راسته‌وخۆ.. ديمه‌نى چوونى سوپاى توركيا به‌ ناو خاكى سووريا ببينه‌

ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا به‌ پشتيوانى هێزى ئاسمانى و ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى و به‌ ياوه‌رى ده‌يان تانك و زرێپۆشى سه‌ربازى سنوورى سووريايان به‌زاند و چوونه‌ ناو خاكى ئه‌و وڵاته‌وه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا به‌ پشتيوانى هێزى ئاسمانى و ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى و به‌ ياوه‌رى ده‌يان تانك و زرێپۆشى سه‌ربازى سنوورى سووريايان به‌زاند و چوونه‌ ناو خاكى ئه‌و وڵاته‌وه‌.

توركيا رايگه‌ياندووه‌، له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فوراتدا پشتيوانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا له‌ دژى داعش ده‌كات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه‌، كه‌ ميليشيا چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا توانيويانه‌ شارى جه‌رابلووس كۆنترۆڵ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش شاره‌كه‌يان به‌ره‌و ئه‌لباب به‌جێهێشت.