چەند گوندێكی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران

13 چەكداری داعش كوژراون

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج رایانگەیاند، سێ گوندی دیكەیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركردووە و زیانی زۆریان بە چەكدارانی داعش گەیاندووە.

لەبارەی پێشڕەوییەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی بندەستی داعش، شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج رایانگەیاند: "ھەرسێ گوندی تل عوسمان، شەمس ئەلدونیا ئەل وستانی، و شەمس ئەلدونیا ئەلتەحتانی كە 35 کیلۆمەتری ناوەندی شاری منبج دوورە و كەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی بەنداوی تشرین، لە دەستی داعش رزگاركران".

ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی ئەم سێ گوندە 13 چەكداری داعشیان كوشتووە، ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیش كەوتووەتە بەردەستی شەڕڤانان.