ئه‌كته‌رێكی به‌ریتانی بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری 1.5 ملیۆن دۆلار ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئیان ماكلین، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی و ئه‌ستێره‌ی فیلمه‌كانی "لۆرد ئۆف ذه رینگس" و "هۆبیت"، داوای دوو هاوسه‌ری به‌ناوبانگی ره‌تكرده‌وه كه بۆبه‌شداریكردن له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌شداری بكات.
ئیان ماكلین، له ساڵی 2013، له‌لایه‌ن دوو هاوسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه داوای لێكرابوو، به‌رامبه‌ر به 1.5 ملیۆن دۆلار، به جلوبه‌رگی "گاندالف" به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا بكات، به‌ڵام ماكلین گوتی: "ببوورن گاندالف كاری له‌و جۆره ناكات".
"گاندالف" یه‌كێكه له پاڵه‌وانانی ناو رۆمانه‌كانی "هۆبیت" و "لۆرد ئۆف ذه رینگس"ی "جی ئار ئار تۆڵكین"ی.