سوپای سوریا له حه‌له‌ب پێشڕه‌وی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كه‌ناڵی RT له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاند سوپای سوریا له باشووری حه‌له‌ب پێشڕه‌وی ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه به یارمه‌تی تۆپباران به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه كۆنترۆڵ كرد.
له لایه‌كی تره‌وه له سه‌ر زاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوكراوه رایگه‌یاند سوپای سوریا رێگه‌ی به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئابڵۆقه‌دراوی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب داخستووه.
چالاكوانه‌كان باس له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادان له گه‌ره‌كانی تله مه‌حروقات و قه‌راسی و هه‌ندێ له ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژئاوای حه‌له‌ب له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت وئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی حكومه‌ت رۆژی سێشه‌م به‌ره‌و به‌شیكی به‌رفراوان له تله مه‌حروقات و قه‌راسی پێشڕه‌وییه‌كان كرد.