راهێنه‌ری لاس پاڵماس له مێسی تۆقیوه
كیكی سێتین، راهێنه‌ری لاس پاڵماس دوای تێپه‌ڕبوونی دوو گه‌ڕ له وه‌رزی نوێی لالیگا توانیویه‌تی یانه‌كه‌ی له لوتكه‌ی خوله‌كه جێگیر بكات، له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بارسێلۆنا و مێسی باشترینی جیهانن.
كیكی سێتینی ته‌مه‌ن 57 ساڵان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Mundo Deportivoـی كه‌ته‌لۆنیا، ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك لوتكه‌ی لالیگا وه‌رده‌گرم و نازانم له یارییه‌كانی داهاتوو شوێنی ئێمه له ریزبه‌ندییه‌كه چی لێ دێت.
كیكی سێتین ده‌شڵێت: ئێمه له 2 یاریی رابردوو 9 گۆڵمان تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین له چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كان بمێنینه‌وه.
كیكی گوتیشی: من تیپه‌كه‌م وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌رێك دێته به‌رچاو، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له رێگای ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدن، به‌ڵام ئه‌م تۆپی پێیه و ده‌بێت ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره گه‌شتی ئه‌م شاره‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدیش بكات، خۆزگه نه‌ی كردبا.
كیكی له به‌رسێڤێكی رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گوتی: ناكرێت چیتر به گومانه‌وه پرسیار له باشترین یاریزان بكه‌ین، ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بۆته‌وه و تا مێسی له نێو یاریگه‌كان زیندوو بێت ئه‌و باشترینی جیهانه، ده‌شڵێت: من چێژ له بینی یاریی مێسی و بارسێلۆنا وه‌رده‌گرم.
كیكی سێتین، یاریزانی هه‌شتایه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه، وه‌ك یاریزان یاریی بۆ یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، رایسینگ و لیڤانتی كردووه، له هاوینی 2015 ئه‌ركی یانه‌ی لاس پاڵماسی وه‌رگرت.