هه‌واڵێكی ناخۆش له باره‌ی مێسییه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ته‌ندروستی مێسی هێشتا باش نییه و ره‌نگه بۆ ماوه‌ی مانگێك له یاریكردن داببڕێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێگه‌ی ماركا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو چه‌ند زانیارییه‌كی له مێسی دركاند و نووسیویه‌تی: مێسی له كاتی راهێنانه‌كانی دوێنێ هه‌ستی به ئازار كردووه و ته‌ندروستی باش نییه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی ترسی له‌وه هه‌یه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت، چونكه هێشتا ئازاری ماسولكه‌كانی قاچی هه‌رماوه، ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه‌شی هه‌ر به‌رده‌وام بێت ره‌نگه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌مه‌ش ناتوانێت به‌شداریی له ده‌ستپێكی چامپیۆنز لیگ بكات و زیاتر له 4 یاریی لالیگا داده‌بڕێت.
مێسی هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆی پێكانه‌وه له مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆی جێهێشت و بۆ پشكینینی پزیشكی به‌ره‌و بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه، ئێواره‌ی دوێنیش په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه، به‌ڵام هیچ دڵنیاییه‌ك نه‌خراوه‌ته ڕوو كه ئه‌و یاریزانه به‌شداریی له یاریی داهاتوو له لالیگا ده‌كات.