سه‌رۆكی بارسێلۆنا باس له داهاتووی مێسی ده‌كات
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرایكردووه، هه‌وڵده‌ده‌ن گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی تا كۆتایی ژیانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو، به‌رپرسانی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه، له‌گه‌ڵ مێسی ئارجێنتینی گفتوگۆیان كردووه، به‌ڵام ئامانجی به‌رپرسانی یانه‌كه ته‌نییا درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه نییه و به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت تا هه‌تایه ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته ئه‌م سیناریۆیه سه‌ربگرێت، چونكه مێسی چه‌ندان جار رایگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بهێنێت بۆ یانه‌ی نیو ئۆڵد بۆیزی ئارجێنیتنا بگه‌ڕێته‌وه كه پێشتر له‌وێوه ده‌ستی به یاریكردن كردووه.
سه‌رچاوه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوو ئاماژه‌یان به‌وه كرد مێسی له‌لایه‌ن مانچێسته‌ر سیتییه‌وه داواكرداوه و ئه‌مه‌ش ترسی له دڵی به‌رپرسانی یانه‌كه دروستكردووه بۆیه له ئێستاوه هه‌وڵده‌ده‌ن داهاتوو و ژیانی لیۆ بهیهكجارهی بارسێلۆناوه ببه‌ستنه‌وه.