دیبالا نهێنیه‌كه‌ی ناخی دركاند
دیبالای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا له لێدوانێكیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات له یانه‌یه‌ك له پاڵ مێسی یاریی بكات.
پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری تانگۆ، له وڵامێكی بۆ رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا ئاشكرای ده‌كات كه خه‌ون به یاریكردن له پاڵ مێسی ده‌بینی، ده‌شڵێت: له یوڤی زۆر خۆشحاڵ و ئاسووده‌م، به‌س ئه‌گه‌ر له داهاتوو بچمه بارسا و هاوشانی مێسی یاریی بكه‌م خۆشحاڵتر ده‌بم.
دیبالا ده‌شڵێت: له پاڵاوتنی مۆندیال بۆ یه‌كه‌مینجار له دژی ئۆروگوای له پاڵ مێسی یاریم كرد، هه‌ستم كرد، یاریكردن له‌گه‌ڵ مێسی زۆر ئاسووده‌به‌خشه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی هاوینه به فه‌رمی گرێبه‌ستی پێشكه‌ش دیبالا كرد بوو، به‌ڵام به‌هۆی زۆری نرخه‌كه‌ی و ویستی مانه‌وه‌ی دیبالا له یوڤی، بارسا له كڕینی ئه‌م یاریزانه كشایه‌وه.
دیبالای ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پاڵێرمۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد، وه‌رزی رابردووش له سێریا ئه‌ی، به تۆمار كردنی 19 گۆڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی له دوای هیگواینی هاونیشتیمانی گرت.