ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی خولی نایاب عێراق ده‌ست پێده‌كات
ئه‌مرۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌وێته ڕێ و به‌شێك له یارییه‌كانیش سبه‌ی به‌ڕێوه ده‌چن، له نێویاندا یانه‌ی هه‌ولێر له شاری به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ له به‌رامبه‌ر قوه‌ی جه‌وییه دواخرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌وییه به‌شداره له پاڵه‌وانییه‌تیی جامی یه‌كییه‌تیی تۆپی پێی ئاسیادا.
خشته‌ی یارییه‌كانی ـ پێنجشه‌ممه
مینا ـ ئه‌لحسێن
نه‌جه‌ف ـ به‌حری
كاره‌با ـ زه‌ورا
ته‌ڵه‌به ـ شورته
خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ینی
كه‌رخ ـ هه‌ولێر
نه‌فتی ناوه‌ڕاست ـ نه‌فت
نه‌فتی میسان ـ نه‌فتی باشوور
حدوود ـ كه‌ربه‌لا
ئه‌مانه به‌غدا ـ سه‌ماوه
یارییه‌كانی وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به به‌شداریی 20 یانه و به سیستمی خول به دوو قۆناخ به‌ڕێوه ده‌چێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ ئه‌م وه‌رزه ژماره‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی له 4 یاریزانه‌وه بۆ 2 یاریزان كه‌م كردۆته‌وه.