شيعه‌كان داواى پارێزبه‌ندى بۆ حه‌شد ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
لە لایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعەی عێراقەوە پڕۆژە یاسایەک ئامادەکراوە بۆ ئەوەی پارێزبەندی بدرێت بەچەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەوەشدا وەک ھێزێکی فەرمی ھاوشێوەی سوپای عێراق پێناسەبکرێت، ئەم ھەنگاوەیش رەخنەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لەسوننەکانیش دژی ئەو ھەوڵانەن.