لە باكووری كوردستان ساڵیادی تیرۆركردنی مو‌سا عەنتەر بەرزراگیرا
K24 - ئامەد
له 24 ساڵیادی تیرۆركردنی مو‌سا عه‌نته‌ردا، بیست و سێیه‌مین خه‌ڵات له شاری ئامەدی باكووری كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌خشرا.
رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵات له ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری جگه‌رخوێن به به‌شداری رۆژنامه‌نووسانی باكووری كوردستان و توركیا و ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانییه‌كانی، رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و پارته سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. مو‌سا عه‌نته‌ر كه به ئاپێ مو‌سا ناسرابوو یەكێك بوو لە كەسایەتیە رۆشنبیرەكانی كورد لە باكووری كوردستان، له‌و رێوره‌سمه‌كه‌دا به چه‌ند چالاكییه‌ك به‌بیر هێندرایه‌وه.
مو‌سا عەنتەر ساڵی 1920 لە گوندی ئەسکیماغارا سەر بە پارێزگای نوسێبین لە دایكبووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە نوسێبین و ئەدەنە تەواو کردووە و پاشان لە زانکۆی ئیستانبوڵ یاسای خوێندووە.
عەنتەر لە سەرەتای گەنجایەتیەوە تێكەڵ بە کاری سیاسی و کولتووری بووە، چەندین جار تووشی زیندان ئەشكەنجەدان بووەتەوە، رۆژی 20 ئەیلوولی ساڵی 1992 لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان لەلەیەن چەند كەسێك تیرۆركرا.