داعش 13 هاووڵاتی زینده به چاڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش 13 هاوڵاتی له شاری موسڵ زینده به چاڵ ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه ناچار كران گۆڕی خۆیان هه‌ڵ بكه‌نن.
سەرچاوەیەک لە شاری موسڵ بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای شاری موسڵ ده‌ستیان به زینده به چاڵكردنی 13 هاووڵاتی كرد كه ناچاركران خۆیان گۆڕه‌كانیان هه‌ڵ بكه‌نن. ئه‌و هاووڵاتیانه له زیندانێكی ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ بۆ ناوچه‌یه‌كی نێوان رێگه‌ی موسڵ و تلعه‌فه‌ر گواسترانه‌وه كه دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وان و چالاكوانی ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند تاوانی زینده به چاڵكردن به یه‌كه‌م شێوازی داعش به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه زیندانییه‌كانی ناچار كرد گۆڕه‌كانیان هه‌ڵ بكه‌نن و پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵكه‌ندنه‌كه، زینده به چاڵیان كرد.