نادیه موراد داوا له مێركڵ ده‌كات كاره‌ساتی ئێزدییه‌كان به جینۆساید بناسێنێت
K24 – هه‌ولێر:
نادیه موراد باڵیۆزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیازپاكی داوا له ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كات ئه‌و تاوانه‌كانی ده‌رحه‌ق به ئێزدییه‌كان كراوه به جینۆساید بناسێنێت.
ئه‌م داواكارییه‌ی نادیه موراد پاش ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێشوازی له نادیه موراد كردووه و له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی نیازپاكی سوپاسی مێركڵی كردووه بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به ئێزدییه‌كانی كردووه له‌و كاته‌ی ناوچه‌كانیان دووچاری داگیركاری و ئێزدییه‌كانیش دووچاری كوشت و بڕ هاتن به ده‌ستی داعش.
له‌و دیداره‌دا رۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانی به ڕه‌گه‌ز كورد "دوزه‌ن تیككه‌ل" یاوه‌ری نادیه مورادی كردووه و و ئه‌و كچه رۆژنامه‌وانه له سه‌ره‌تای رزگاربوونی نادیه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له پێشخستنی كه‌یسه‌كه‌ی تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی بكرێت به باڵێۆزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیازپاكی.
نادیه موراد له ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرتووه و له شاری شتوتگارت ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.