سبه‌ى له مه‌راسيمێكدا خەڵاتی ساخارۆڤ دەبەخشرێتە نادیە موراد و لەمیعە بەشار
K24 – برۆكسل:
سبه‌ى له مه‌راسيمێكدا خه‌ڵاتى ساخارۆڤ له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌به‌خشرێته ناديه موراد و له‌ميعه به‌شار و نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێميش له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له برۆكسل ده‌ريكردووه، هاتووه: دواى ئەوەی مانگی ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا هەریەک لە خاتوو نادیە موراد و لەمیعە بەشاری وەک براوەی خەڵاتی ساڵانەی ساخارۆڤی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادی بیروڕا دەستنیشانکرد، وا بڕیارە سبه‌ى 13ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبورگ، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا (مارتن شولتز) بە ئامادەیی 750 پەرلەمانتاری ئەوروپی، ئەو خەڵاتە ببەخشێتە هەردوو خانمی ناوبراو.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەو مەراسیمە کراوە کە رۆژی سێشەممە بەڕێوە دەچێ و هاوشان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە (میر داسن فاروق بەگ) نوێنەری بنه‌ماڵه‌ى میری ئێزدیان (میر تەحسین بەگ)و هەروەها (خەیری بۆزانی) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها (نوێنەری بنکەی لالش لە ئەڵمانیا) بەشداری مەراسیمەکە دەبن و لە هۆڵی پلنێری پەرلەمانی ئەوروپا و لە تریبۆنی دبلۆماسی جێگەیان بۆ تەرخانکراوە.
لە لایەکی دیکەوە و سەبارەت بە خەڵاتەکە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی خەلاتی ساخارۆڤ داوه و رایگەیاندووه، ئەو خەڵاتە نیشانەی هاوخەمی و هاوسەنگەری گەلانی یەکێتی ئەوروپایە لەگەڵ گەلی کورد و بەتایبەتی هاووڵاتيانى ئێزدی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامی داوە.
دلاوەر ئاژگەیی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدا بوون لە پەرلەمانی ئەوروپا لە پێناو دەستنیشانکردنی نادیە موراد و لەمیعە بەشار بۆ ئەو خەڵاتە گەورەیە و جگە لە بایەخە مۆراڵییەکەی ساخارۆڤ، ئەوەی بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ دبلۆماسی و لۆبی کورد لە ئەوروپا گێڕایەوە.
رۆژى 27ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكۆتۆبه‌رى 2016، پەرلەمانی ئەوروپا هەردوو خاتوو (نادیە موراد و لەمیعە بەشار)ی وەک براوی خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا دیاریکرد. خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە پاش خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، بە دووم خەڵاتی گرنگ لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادییەکاندا دادەنرێت.
له‌میعه به‌شار به هه‌مان شێوه‌ی نادیه موراد رزگار بوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ست داعشه و دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان سه‌ره‌نجام له گه‌ڵ دوو كچی دیكه‌دا خۆیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرد،به‌ڵام له رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆمبێكیان پێدا ته‌قییه‌وه و سه‌ره‌نجام زێنێكی زۆر به‌ر لامیا كه‌وت و هه‌ر دوو كچه هاوڕێكه‌شی گیانیان له ده‌ستدا.
ساڵانه ئه‌و خه‌ڵاته ده‌درێته چه‌ند كه‌سێك و له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری په‌ره‌پێدان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه ناوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.خه‌ڵاته‌كه به‌هایه‌كی مادیشی هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی "50" هه‌زار ئیرۆیه و به ناوی زانای ئه‌تۆمی"ئه‌ندێری ساخارۆڤ" كراوه كه هه‌موو ژیانی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ته‌رخانكردبوو له ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا.
خه‌ڵاته‌كه به هاوبه‌شی دراوه‌ته "4" كه‌س كه به‌لای لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به شایسته ناوبراون و دوو له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌و كچه ئێزدیانه بوون و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانێكی تورك و رۆژنامه‌وانێكی ناوچه‌ی كریم له ئۆكرانیا پێكه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه.