هێمن هه‌ورامی: به‌م نزیكانه‌ بارزانی ده‌چێته‌ تاران

په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پته‌وتر ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا پێكده‌هێنرێت.

هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تاران ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كات و ئەندامانی شانده‌كه‌ی یاوەری‌ و ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتی، لێژنه‌یه‌كی باڵا له‌ هه‌ردوولا پێكده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6e0ded3b-0ffd-4093-a219-aeb15160a7bd/HeminHawrami.ism/manifest