ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێك لە كۆبوونەوە

kurdistan24.net

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسیكی ناوخۆی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە، یەكێك لە تەوەرەكانی ئەم كۆبوونەوەیە دامەزراندنی فەرمانبەران دەبێت.

نەورەس عەبدوڵڵا پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا سێ بڕگەی سەرەكی قسەیان لەسەر بكرێت كە بریتین لە دابینكردنی سەربەخۆیی داھاتی نەوت و خەرجییەكان، لە بڕگەی دووەم دا باسی یاسای ژمارە 11 ساڵی 2013 كە تایبەتە بە مافی دەستكەوتنی زانیاریی، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتووە بەھۆی ئامادەنەبوونی وەزیری پلاندانان لە كۆبوونەوەكە ئەو بڕگەیە بۆ كۆبوونەوەی داھاتوو دوا دەخرێت، بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە دامەزراندن ژمارەیەك وەزارەت بەھۆی كەمی میلاكیان داوایان كردووە كۆمەڵێك پسپۆری تایبەتیان بۆ دابمەزرێندرێن، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردەدات بەپێی پسپۆری و پێویستی ئەم وەزارەتانە فەرمانبەر دابمەزرێنێت".