كه‌ريم شنگالى: موسڵ گه‌مارۆ ده‌درێت و ته‌نيا پێنج كيلۆمه‌تر لێيه‌وه دوورين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ريم شنگالى رايگه‌ياند، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ته‌نيا 5 كيلۆمه‌تر له موسڵى ناوه‌ندى قه‌ڵه‌مڕه‌وى داعشه‌وه دوورن و هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانى راپه‌ڕين له دژى داعش له ناو موسڵدا و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، چاوه‌ڕوان ناكرێت شه‌ڕى موسڵ به كاتێكى كه‌م ته‌واو بێت.
كه‌ريم شنگالى كه له ئێستادا كاروبارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش راده‌په‌ڕێنێت له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى رۆيته‌رز باسى له‌وه كردووه، مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له موسڵ له نێوان چوار تا هه‌شت هه‌زار كه‌س بێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه شه‌ڕێكى سه‌خت له موسڵدا بكه‌ن به‌و پێيه‌ى شاره‌كه سيمبوڵى رێكخراوى داعشه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، رێكخراوه‌كه ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له گه‌ڕه‌كه‌كانى موسڵى كۆن شه‌ڕێكى سه‌خت بكات به‌و پێيه‌ى كۆڵانه‌كانى به‌رته‌نگن و ده‌رفه‌تى تێپه‌ڕينى تانك و زرێپۆشت و ئۆتۆمبێله سه‌ربازييه‌كان نييه و شه‌ڕ له‌و گه‌ڕه‌كانه له ئاستى كه‌سيى ده‌بێت.
شنگالى ئه‌وه‌شى گوتووه: ئه‌گه‌ر شه‌ڕى موسڵ ته‌واو بێت به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌وا ئه‌و خيلافه‌ته‌ى داعش رايگه‌ياندووه كۆتايى دێت و چه‌كدارانى داعش هيچ پێگه‌يه‌كيان له عێراق نامێنێت و ده‌بێت روو له ره‌ققه بكه‌ن.
وه‌زيرى ناوخۆ باسى له‌وه‌شكردووه، پرسى راكردنى چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و ره‌ققه حه‌تمييه و هه‌مووان له يه‌ك شوێن گه‌مارۆ ده‌درێن.
سه‌باره‌ت به ماوه‌ى شه‌ڕه‌كه، كه‌ريم شنگالى رايگه‌ياندووه، له‌و بڕوايه‌دايه شه‌ڕى موسڵ له فه‌لوجه و تكريت زۆرتر ده‌خايه‌نێت به‌و پێيه‌ى موسڵ شارێكى گه‌وره‌يه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزى پێشمه‌رگه توانيويه‌تى تا ئێستا 20 گوند رزگار بكات، له كاتێكدا سوپاى عێراق ته‌نيا 10 گوندى رزگار كردووه.
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: هێشتا روون نييه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كه ماوه‌يه‌ك له زيندانى سه‌ربازى ئه‌مريكادا بووه له عێراق ژيانى خۆى بخاته مه‌ترسييه‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى له موسڵ بمێنێته‌وه كه زياتر له مليۆنێك و نيو هاووڵاتى سوننه مه‌زهه‌بى تێدايه.
له‌و باره‌يه‌وه كه‌ريم شنگالى رايگه‌ياندووه، راپۆرته پشتڕاست نه‌كراوه‌كانى به‌رده‌ستيان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌غدادى سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له موسڵ بينراوه و هه‌ندێك كه‌س ئه‌ويان بينيوه كه سه‌ردانى چه‌كداره‌كانى كردووه و هانى داوون به‌ڵام دڵنيا نيين له مانه‌وه‌ى له شاره‌كه.
شنگالى سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، هێزه عێراقييه‌كان ناتوانن شكست به داعش بهێنن به بێ يارمه‌تيدانى ناوخۆيى وه‌ك هه‌واڵگر و سيخوڕ و هاوكارى هۆزه سوننه‌كان.
باسى له‌وه‌شكردووه، چه‌كدارانى داعش كه زۆرێك له چه‌كدارانى سه‌ر به رژێمى پێشوويان تێدايه له ژێر زه‌وى تونێليان درووستكردووه و له چوارده‌ورى موسڵيش خه‌نده‌قيان لێداوه و پڕيان له نه‌وت كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكات له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى هێرشى سه‌ر موسڵ ئاگرى تێبه‌رده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ندێك راپۆرت له‌به‌ر ده‌ستدان ئاماژه بۆ بوونى ژماره‌يه‌ك چه‌كدار ده‌كات كه رێككه‌وتوون بۆ كوشتنى چه‌كدارانى داعش و هه‌ندێك له ئه‌ندامانى داعش له سه‌ر شه‌قامه‌كان كوژراوون.
كه‌ريم شنگالى وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دانيشتوانى شاره‌كه چه‌كدارانى داعشيان ناوێت و به‌شێكيان كوژراوون و به‌شێكيشيان رايانكردووه و هه‌شيانه چه‌كى پێيه و له ناوچه جياجياكاندا شه‌وان هێرشده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانى داعش و زۆرێكيش پاشه‌كشێيان له شه‌ڕدا كردووه و به‌و هۆيه‌وه له لايه‌ن داعشه‌وه كوژراوون.
شنگالى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، پلانه‌كه ئه‌وه‌يه له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه موسڵ گه‌مارۆ بدرێت.