ناوی 15 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر راگه‌یاندرا
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ به فه‌رمی ناوی 15 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر راگه‌یاند كه به باشترین یاریزانی ساڵ ده‌درێت، له لیستی ئه‌م یاریزانانه هێشتا ناوی مێسی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2016، گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ كه له پاریسی پایته‌ختی فره‌نسا ده‌رده‌چێت، ناوی 15 یاریزانی ئاشكرا كرد كه ململانێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌كه‌ن.
یاریزانه‌كان به‌سه‌ر 3 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراوان: كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (كریستیانۆ رۆناڵدۆ، گاریس به‌یل، جیانلویجی بۆفۆن، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، پیر ئۆبامیانگ).
گرووپی دووه‌م: (ئه‌نتوان گریزمان، دی برۆین، گۆنزالۆ هیگواین، پاوڵۆ دیبالا، دیێگۆ گۆدین).
گرووپی سێیه‌م: ئیبراهیمۆڤیچ، كوكی، تۆنی كرووس، ئینیێستا و لیڤاندۆڤسكی.
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئه‌مڕۆ تا ئێواره ناوی 30 به‌ربژێر راده‌گه‌یه‌نێت، تا ئه‌م كاتانه 15 یاریزانی دیاری كردووه و تا ئێواره ده‌بێت ناوی 15 یاریزانی دیكه‌ش رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وكات ده‌بێته شه‌ش كۆمه‌ڵه كه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 5 یاریزان له‌خۆ ده‌گرێت.
باڵۆن دۆر ئه‌مساڵ له فیفا جیابۆته‌وه و ته‌نیا رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌توانن ده‌نگ بۆ باشترین یاریزان بده‌ن، به‌ڵام هی فیفا سیستمه‌كه هه‌ر وه‌كوو پێشوو تره، رۆژنامه‌نووسان، كاپتن و راهێنه‌ری یانه و هه‌ڵبژارده‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هێشتا به ته‌واوه‌تی كات و ساتی مه‌راسیمی به‌خشینی باڵۆن دۆر دیار نییه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت پێش ده‌ستپێكی ساڵی تازه مه‌راسیمه‌كه ساز بكرێت.