چه‌كداره‌كانی داعش له ره‌ققه‌وه به‌ره‌و موسڵ دێن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی"ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی" رایگه‌یاند" زانیاریی هه‌واڵگریمان هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له شاری "ره‌ققه" ی سوریاوه هاتوونه‌ته شاری "موسڵ" و هێشتا ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان به‌ره‌و ئه‌و شاره دێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له حه‌وت تا هه‌شت رۆژی رابردوودا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رێگا و بانه‌نه بوون كه ده‌چن بۆ قه‌زای"ته‌له‌عفه‌ر" و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌و رێگانه پاككراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان به ئاسانی بتوانن بگه‌نه شارۆچكه‌كه و هه‌موو ئه‌و چه‌كدار و نیشانشكێنانه‌ی داعش له ناوچه و گونده‌كانی ته‌نیشت ئه‌و رێگانه بوون له ناوبراون،چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كای حه‌شد بتوانن خه‌نده‌ق هه‌ڵبكه‌نن و به‌ره‌كانی شه‌ڕ تۆكمه بكه‌ن.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی گوتووه" هێڵی گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ربازی و پاڵپشتی بۆ هێزه‌كانی سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدراڵی ده‌سته‌به‌ر كراوه كه‌ئێستا به‌ره‌و شاری موسڵ له پێشڕه‌ویدان و قۆناغی یه‌كه‌م به كۆنترۆڵكردنی ئه‌و هێڵانه له ناوچه‌كانی باكووری بێجی تا بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره ده‌ستیپێكردووه،درێژی ئه‌و هێڵه پارێزراوه سه‌ربازییه‌ش "85" كیلۆمه‌تره و هێڵ و رێگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ جموجوڵ و هاتوچۆی هێزه‌كانی سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شاری موسڵ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جارێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناچنه ناو شاری موسڵه‌وه، به‌ڵكو له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه و هاوكاری پێشكه‌شی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی ده‌كه‌ن.