مه‌سرور بارزانی: شه‌ڕی داعش ته‌نها سه‌ربازی نییه و ئابووری و ئایدۆلۆژیشه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش له مووسڵیش تێكبشكێندرێن، ئه‌وا ره‌گه‌كه‌ی كۆتایی پێنایه‌ت و ئه‌وه‌نده به‌س نییه، چونكه ئایدۆلۆژییه‌تی داعشی هه‌ر ده‌مێنێت.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش، به‌ره‌و شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ده‌چێت، نه‌ك ته‌نها له ره‌هه‌ندی سه‌ربازی، به‌ڵكو له ره‌هه‌ندی ئابووری و ئایدۆلۆژییه‌وه".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هێلی یه‌كه‌می به‌رگری داعشی تێك‌شكاند، هێزه عێراقییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه پێشڕه‌وییه‌كی باشییان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت هه‌رچه‌نده گوشاری زیاتری سه‌ربازی بخرێته سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه و له ناو شاره‌كه نزیكببنه‌وه، ئه‌وان به‌رگرییه‌كی توندتر ده‌كه‌ن".
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، داعش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژ ده‌كرد و به‌ره‌و رووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌نارد، هه‌روه‌ها به گازی كلۆر و خه‌رده‌ل تۆپبارانییان كردووه و نیشانه‌شكێنه‌كانییان كاریگه‌رییان هه‌بوو، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، هێزی پێشمه‌رگه، زیاتر له 50 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات، به‌ره‌ی شه‌ڕ له به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه سه‌ختتر بێت، به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری شه‌قامی ته‌سك و باریكی هه‌یه، ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان ناتوانن به‌ناویدا هاتووچۆ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دوژمن، بۆ به‌رگریكردن له پایته‌ختی "خه‌لافه‌ت" بۆ مردن شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شه‌ڕه‌كه سه‌ختتر بێت.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت: "چه‌ندین جۆری جیاواز بۆمبی چێندراو هه‌ن و له چه‌ند شوێنێكی جیاواز داده‌نرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكتیكه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه چێندراوانه ده‌گۆڕێت و هه‌یانه وه‌كو تۆڕێكن له بۆمبی چێندراو".
گوتیشی: "بۆ نموونه یه‌ك بۆمبی چێندراو له‌خانووێكدا داده‌نێنه‌وه و ده‌یشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و بۆمبه بته‌قێته‌وه، ئه‌وا بۆمبه‌كانی ته‌واوی خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی له‌گه‌ڵ ئه‌دا ده‌ته‌قنه‌وه".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، سه‌ختترین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه له عێراق، له دوای شه‌ڕی رووخانی سه‌دام حوسێن له 2003، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رپه‌رشتییان ده‌كرد.
له ئێستاشدا سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له ژێر گوشاردان، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بده‌ن، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارێكی وه‌ك مووسڵی زۆرینه‌ی سووننه نشین، نابێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی تایه‌فی، كه سه‌رتاسه‌ری وڵات بگرێته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش، هێزی پێشمه‌رگه و ملیشیا شیعه چه‌كداره‌كان، ناچنه ناو مووسڵ، هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و هێزانه‌ی دانراون بچنه ناو شاره‌كه، ئاڵا و سومبولی شیعه‌یان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانییان هه‌ڵكردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی دانیشتووانی شاره‌كه.
مه‌سرور بارزانی، داوای له پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی عێراق كرد، جیاوازییه سیاسییه‌كانییان وه‌لابنێن، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسی ناسه‌قامگیرییه‌كی درێژخایه‌ن رووبه‌ڕووی ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت.
له‌گه‌ڵ داگیركردنی شاری مووسڵ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، هه‌ندێك له سووننه‌كانی ئه‌و شاره هاوكاری داعشییان كرد، هاوكات حكوومه‌تی عێراقیشیان به جیاوازیكردن له‌نێوان شیعه و سوونه تۆمه‌تبار كرد، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت شیعه‌ن.
مه‌سرور بارزانی، ده‌شڵێت: "به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی له دوای شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕه‌كه‌دا، هه‌مان گرنگییان هه‌یه".
گوتیشی: "خاڵی هه‌ره گرنگ بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر و رێگه‌گرتن له ده‌ركه‌وتنی تیرۆر، گه‌یشتنه به رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كان و ئاشته‌وایی نێوانییانه له دوای داعش، به جۆرێك، هیچ پێكهاته‌یه‌ك وا هه‌ست نه‌كات پشتگوێخراوه".
هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راپۆرته‌كانییاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا 35 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوی داعش، له‌ناو عێراق كوژراون، تا ئێستاش ده‌یان هه‌زار چه‌كدارییان له‌ناو عێراق ماوه و له دژی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌موو رۆژێك، هه‌موو هه‌فته و مانگێك هه‌وڵده‌ده‌ن چه‌كدارانی زیاتر بهێننه ریزه‌كانییان و چه‌كداری نوێ په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا رێژه‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی دزه‌كردنی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ش، له ریزی ژن و منداڵه ئاواره‌كاندا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، سه‌دان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه خۆیان خزاندووه‌ته ریزی ئاواره‌كان و دواتر ده‌ستگیركراون.
مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش گوتی: "ده‌یان، بگره سه‌دان ئه‌ندامی شانه‌ی نووستوی داعش ده‌ستگیركراون، كه له ریزی ئاواره‌كاندا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كامپه‌كانی ئاواران".
سه‌باره‌ت به درووستبوونی رێكخراوی داعش له عێراق گوتی: "ئێمه له‌و بڕوایه‌داین داعش ئه‌نجامی شكستی سیاسی بوو، چونكه سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته شكستیهێناوه".