یه‌كێتی رازی نییه‌ سه‌رۆكی فراکسیۆنە ھاوبەشەکەی پەرلەمانی کوردستان بدرێت بە گۆڕان

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەگەرچی بە پێی ماددەی 15 لە رێکكەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەکراوە کە ھەردوولا پابەندن بەدروستکردنی ئیئتلافێك بۆ فراکسیۆنەکانیان، بەڵام تا ئێستا ئەو دوو فراکسیۆنە لەسەر دانانی کەسێك بۆ سەرۆکی ئیئتیلافە ھاوبەشەکە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رێکنەکەوتوون، ئەمە لە کاتێکدایە كە سەرۆکی ئیئتلافی ھاوبەشی یەکێتی و گۆران لەپەرلەمانی عێراق دراوە بە یەکێتی.