قایمه‌قامی شنگال له ساڵیادی رزگاركردنی شاره‌كه داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی نایاسایی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ساڵێك به‌سه‌ر زرگاركردنی شنگال تێپه‌ر ده‌بێت كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆژی 13 تشرینی دووه‌می 2015 شارۆچكه‌كه‌یان رزگار كرد.
هه‌رچه‌نده پاش ساڵێك ئارامی و ئاسایش ناوچه‌كه دابینكراوه، به‌ڵام به‌هۆی هۆكاری ئابووری و سیاسی و خزمه‌تگوزاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی شنگال له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هیچ ئاسۆیه‌كی روون نابینرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له دانیشتوانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
قایمه‌قامی شنگال مه‌حما خه‌لیل له یه‌كه‌م ساڵیادی رزگاركردنی شاره‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای كرد ئه‌و هیزانه‌ی كه به نایاسایی و نا ده‌ستووری هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، شاره‌كه‌یان چۆل بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی ناوچه له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كرد.
ساڵێك پاش رزگاركردنی شارۆچكه‌كه، ته‌نیا 173 خێزان له كۆی 8.105 هه‌زار خێران بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی شنگال كه ساڵێك به‌سه‌رییه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت 616 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
داعش رۆژی سێ ئابی 2014 هێرشی كرده سه‌ر شنگال، له ئه‌نجامدا به سه‌دان هه‌زار كه‌س (ته‌واوی هاووڵاتییانی كوردی ئێزیدی) ئاواره بوون و به پێی سه‌رچاوه‌كانیش نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاووڵاتی به‌تایبه‌تی كچ و ژنی ئێزیدی كه‌وتنه ده‌ست داعش.