هێلكه پارێزه‌رى دڵ و مێشكه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ رۆژانه خواردنى يه‌ك هێلكه مه‌ترسييه‌كانى تووشبون به جه‌ڵته‌ى مێشك (ده‌ماغ) كه‌مده‌كاته‌وه و دڵ له زۆر نه‌خۆشى ده‌پارێزێت.
توێژينه‌وه له ماڵپه‌ڕى بوڵد سكاى بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه، رۆژانه هێلكه‌يه‌ك بخه‌ره ليستى خۆراكى سه‌ره‌كييه‌وه و به‌و هۆيه‌وه ده‌توانين خۆت له مه‌ترسييه‌كانى جه‌ڵته‌ى مێشك.
زانايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، كه هه‌ر يه‌ك هێلكه 6 گرام پرۆتين و دژه ئۆكسان و لوتين و زياكسانسين تێدايه سه‌ره‌ڕاى ڤيتامينه‌كانى ئێى و ديى و ئه‌ى.
هه‌روه‌ها هێلكه نيگه‌رانى كه‌مده‌كاته‌وه و به‌رگرى له هه‌وكردن ده‌كات و سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌هێزى پرۆتينه و هۆكاره بۆ دابه‌زينى فشارى به‌رزى خوێن.