ئەڵمانیا کۆگایەکی دەرمان لە میرەی پێشمەرگە دەكاتەوە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ کۆگای دەرمان کە لە لایەن ئەو وڵاتەوە لە میرەی وەزارتی پێشمەرگە درووستکراوە، کرایەوە.

لیوا سالار جەبار جێگری سەرۆک ئەرکانی سووپای پێشمەرگە لەم بارەیەوە رایگەیاند؛ ئەمە یەکەم کۆگای لەم جۆرە کە پێداویستی پزیشکی تێدا ھەڵدەگیرێت جگە لە شوێنی ‌حەوانەوە.

جێگری سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە باسی لەوەشکرد ئەڵمانیا لە رێگەی تیمەکەیانەوە کە لە میرەی پێشمەرگەن لە ئەمساڵدا چەندین پرۆژەی گەورەو گرنگیان جێبەجێکردووە.