خێڵه‌كان خانووی تیرۆریسته‌كان ده‌ڕووخێنن
K24 – هه‌ولێر:
خێڵه‌كانی ناوچه‌ی عامریه‌ی فه‌لوجه له تۆڵه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵ و خانووی ئه‌و كه‌سانه‌ی پلانی ته‌قینه‌وه‌ی ناو زه‌ماوه‌ندێكیان له‌و ناوچه‌یه داڕشت و ئه‌نجامیاندا.
به‌رپرسێك له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند" خێڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خانووی ئه‌و كه‌سانه‌یان وێرانكردووه كه ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجادا و پلانیان بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه داڕشتبوو،چونكه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی ناو زه‌ماوه‌ندێكی شارۆچكه‌كه ژماره‌یه‌ك له منداڵ و خزم وكه‌سوكاره‌كانیان له ده‌ستدابوو.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه توانییان پلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌ستگیر بكه‌ن، خێڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه توڕه‌یی خۆیان به سه‌ر خانوو و ماڵه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا باراندووه و تێكداوون و وێرانیان كردووه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عامریه‌ی فه‌لوجه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا زیاتر له "17" كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سی بریندار بوون.