سه‌رۆكی ئیسرائیل له به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان له دژی یاسایه‌ك ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ریوڤین ریڤلین، سه‌رۆكی ئیسرائیل، له به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانانی ئیسرائیل، دژایه‌تی خۆی بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان له كاتی بانگه‌كاندا، راگه‌یاند.
ئه‌و یاسایه كه ماوه‌یه له كنێست "په‌رله‌مانی ئیسرائیل"، خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، بووه‌ته هۆی درووستبوونی نیگه‌رانی موسڵمانان و ئه‌وانی تووڕه كردووه.
ریڤلین، گه‌وره‌ترین به‌رپرسی ئیسرائیله دژایه‌تی ئه‌و یاسایه بكات و له‌لایه‌ن هه‌ندێك راستڕه‌وانی وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی ده‌كرێت، كه دیارترین بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانه.
سه‌رۆكی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان له باره‌ی بانگدانی مزگه‌وته‌كان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی جووله‌كه و موسڵمان كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ریڤلین، گوتی: "به بڕوای من ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی ده‌بێت و تێپه‌ڕاندنی یاسایه‌كی وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان له كاتی بانگدان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ئازادی په‌رستشی گرووپێكی دیاریكراو ده‌بێت".
هه‌رچی ئه‌وانه‌ن پاڵپشتی پرۆژه یاساكه ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی بڵندگۆ له كاتی بانگ، بووه‌ته هۆی "بێزاربوونی" خه‌ڵك و دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، بڵندگۆكان له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی توندوتیژی و رقلێبوونه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
به گوێره‌ی دوایین داڕشتنی ده‌قی یاساكه، به‌كارهێنانی بڵندگۆ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ئایینییه‌كان، له‌كاتژمێری 23:00ی شه‌و، تاكو 7:00ی به‌یانی قه‌ده‌غه ده‌بێت.