بارزانى: کەس ناتوانێت خەڵکی کوردستان لە ویستی سەربەخۆیی پاشگەز بکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "بی بی سی فارسی" رایگەیاند, هیچ کەس ناتوانێ خەڵکی کوردستان لە ویستی سەربەخۆیی پاشگەز بکاتەوە.
بارزانى گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆکانی دەستپێکردووە" و هیواشی خواست ئەم پرسە بە رێگایەکی ئاشتیانە بە ئەنجام بگات.
سه‌باره‌ت به دوايین ده‌ستپێشخه‌ریشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێـت, ئەگەر حزبەکان چارەسەریان دەوێ چاره‌سه‌رم خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "كه‌سێك ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئاماده‌م پۆسته‌كه‌ی راده‌ست بكه‌م".