خەڵکی شنگال داوای خزمەتگوزاری دەكەن

kurdistan24.net

K24 - شنگال

دوای زیاتر لە ساڵێک لە رزگارکردنی شنگال لە دەست داعش لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، ئێستا زیاتر لە 300 خێزانی ئەو شارۆچکە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، بەڵام گەڕانەوەیان پڕە لە کەموکوڕی، بۆیە ئەو خێزانانە داوای خزمەتگوزاری دەکەن بۆ ئەوەی بتواندرێت خێزانەکانی دیکەش بگەڕێنەوە.