پێكھاتەكان كوردستان لەبارەی رێكخستنەوە حكوومەت رای جیاوازیان ھەیە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

یەکێک لە خاڵەکانی نێو پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەرلەمان وحکوومەت، رێکخستنەوەی ھەیکەلی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە لایەنەکانیش داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەم حکوومەتە دەکەن، بەڵام ئاشکرایان نەکردووە حکوومەتی داھاتوو چۆن پێکبھێنرێت و ھیچ لایەنێکیش ئامادەیی خۆی دەرنەبریوە ببێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەو لایەنانەشی لەم دوو رۆژە لەگەڵ شاندی پارتی کۆبوونەتەوە داوا دەکەن، لەئەگەری پێکھێنانەوەی حکوومەتێکی نوێ، پێنج لایەنە سەرەکیەکە قۆرغی وەزارەتەکان نەکەن و بەشداری بەھەموو لایەنەکان بکرێت.