مالیكی پشتگیری له بژارده‌ی روخاندنی حكومه‌تی عه‌بادی ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیتیلافی ده‌وڵەتی یاسا هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال ره‌ت ده‌كاته‌وە كه له‌سەر زاری ئه‌و راگه‌یاندووه عێراقییه‌كان داوای گۆڕینی عه‌بادی ده‌كه‌ن.
رونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی مالیكی پاش ئه‌وه‌ی دێت كه رۆژنامه وۆل ستریت بڵاو كرده‌وه نوری مالیكی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند به‌دوای ئه‌وه نییه جارێكی دیكه ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌لام كاتی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا ئایا پاش ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، پێویسته عه‌بادی له‌سه‌ر كار لا بدرێت، به به‌ڵی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندووه "عێراقییه‌كان داوای گۆڕینی ده‌كه‌ن".
نووسینگه‌ی مالیكی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك له‌مباره‌وه نووسیوه ئه‌وه‌ی رۆژنامه له زمانی مالیكییه‌وه بۆ "حه‌زی عێراقییه‌كان بۆ گۆڕینی عه‌بادی" گواستووه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه و "پشتیگیری له بژارده‌ی رووخانی حكومه‌ت ناكات".
هه‌ندێ میدیای عێراقی و عه‌ره‌بی بڵاویان كردبووه‌وه نوری سه‌رۆكی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پشتگیری له بژارده‌ی روخانی حكومه‌تی عه‌بادی پاش كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كات.
ئۆپەراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و پشتگیری هه‌وایی و لۆجستنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ ، زیاتر له نیوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی كۆنترۆڵ كراون.
رۆژنامه‌ی وۆل ستریت هه‌ر له زاری مالیكییه‌وه ده‌ڵیت "نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر موسڵ كه ره‌وشێكی مه‌ترسیدار ده‌خوڵقێنێت، ته‌نانه‌ت له به‌غداش،. هه‌روه‌ها عه‌بادی به بێ بڕیار تۆمه‌تبار كردووه به‌رامبه‌ر "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زێده‌خوازییه‌كانی له‌سه‌ر عه‌رد و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در كه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و كه‌مێك مابوو له مانگه‌كانی نیسان و گوڵان حكومه‌ت بڕوخێنن".
ئاشكرا بوونی ئه‌و هه‌وڵه‌ی مالیكی پاش ئه‌وه‌ی دێت كه ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی له په‌رله‌مانی عێراق به پێچه‌وانه‌ی خواستی عه‌بادی رۆژ 25 ئابی رابردوو متمانه‌یان له وه‌زیری به‌رگری خالید عوبێدی ستاند و له رژی 21 ئه‌یلولیش متمانه‌یان له وه‌زیری دارایی هۆشیار زێباری وه‌رگرت و ئێستاش ده‌نگوباسی لێپرسینه و وه‌رگرتنی متمانه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له رۆژه‌ڤ دایه.