شه‌شه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و گازی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر
شه‌شه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆنفرانسه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 كانوونی دووه‌می 2016 ده‌ستیپێكرد، كه تێیدا ستراتیژی نه‌وتی هه‌رێم و ئاسته‌نگه‌كانی ده‌خرێنه‌ڕوو.
به پێی هه‌واڵێكی cwckiog كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك گازپرۆم، شیفێرۆن و ئێسكۆن مۆبیل و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی به‌شداری سێكته‌ری نه‌وتی هه‌رێم به‌شداری شه‌شه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بوون.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی له په‌یڤێكدا باس له ستراتیژیی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی كرد، به‌تایبه‌تی ئاماژه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی كرد.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا باس له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه به پشتگیری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رێكخراوه.
شه‌شه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌سند كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 عێراق كه حكوومه‌تی ھەرێم پابه‌ندكراوه به راده‌ستكردنی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زاری هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆ له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 17% به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.