هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیماری ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌كه‌یان تووشی پێكان بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، یانه‌ی بارسێلۆنا له فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی پێكانی نێیمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نیمۆ تووشی پێكانێكی سووك بووه له رانی و چاره‌سه‌ری سرووشتی بۆ ده‌كرێت.
نێیمار كه له یاری كلاسیكۆی رابردوو به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه یاریگه‌ی جێهێشت، بووه جێی دڵه‌راوكێی لایه‌نگرانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشكنینیه پزیشكیه‌كان ده‌ریانخست كه نێیمار پێكانه‌كه‌ی سووكه و پێویسته به ماوه‌یه‌كی كه‌مه بۆ چاكبوونه‌وه.
یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه یاریزانه بڕازیلیه‌كه ته‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت و دواتریش واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌شقه‌كان دیارده‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان پێشبینی ده‌كرێت نێیمار له 18ـی ئه‌م مانگه له یاری دێربی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.