یانه‌ی سه‌یدسادق به خه‌ونه‌كه‌ی گه‌یشت
K24ـ سلێمانی
له قۆناخی پێشكۆتایی خولی پله‌دووی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سه‌یدسادق هاوشانی یانه‌ی كفری بلیتی گه‌یشتنی به خولی پله‌یه‌كی كوردستان بڕی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 كانوونی یه‌كه‌م/2016، له یاریگه‌ی (مه‌لعه‌به‌كه) له سلێمانی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 5 هه‌زار هانده‌ر هه‌ردوو یانه‌ی دووكان و سه‌یدسادق به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵی خاوێن به‌سوودی سه‌یدسادق كۆتایی هات.
بڕیاریشه یاریی كۆتایی خولی پله‌دووی تۆپی پێی كوردستان له نێوان كفری و سه‌یدسادق به‌ڕێوه بچێت، هه‌ردوویانه‌ش وه‌رزی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مینجار له خولی پله‌یه‌كی كوردستان یاری ده‌كه‌ن.