به ڤيديۆ.. سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: نه‌وشيروان مسته‌فا ده‌يه‌وێت سلێمانى جيابكاته‌وه و كوردستان دابه‌ش بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى گۆڕان و كه‌سايه‌تى ديارى ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌خنه‌ى له نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌كه گرت و رايگه‌ياند، پێويسته نه‌وشيروان مسته‌فا واز له پرۆژه‌ى جياكردنه‌وه‌ى سلێمانى و دابه‌شكردنى كوردستان بهێنێت.
شەوی رابردوو چوارشەممە 7ی كانوونی یەكەم/ ديسه‌مبه‌ری 2016 لە گەشتی شیكاری كاتژمێر 10:00ی كەناڵی كەی ئێن ئێن، كە تایبەت بوو بە بودجەی گشتی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، میوانداری هەریەك لە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق و د. خالید، مامۆستای زانكۆ كرابوو.
له ميانى به‌رنامه‌كه‌دا بۆ يه‌كه‌مجار سه‌ردار عه‌بدوڵڵا هێرشيكرده سه‌ر نه‌وشيروان مسته‌فا و رايگه‌ياند، ئه‌م سياسه‌تى موتاره‌كه‌يه‌ى هه‌يه‌تى، كه هيوادارم ته‌مه‌نى درێژ بێت و ته‌ندرووستى باش بێت، زوو بێته‌وه ده‌توانێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا روويكرده نه‌وشيروان مسته‌فا و گوتى: كاكى خۆم ئه‌م سياسه‌ته‌ى هه‌ته، بۆ دابه‌شكردنى كوردستان, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى سلێمانى جيابكه‌يته‌وه و ئه‌م زرووفه ناخۆشه ئيستغلال بكه‌ى ئه‌مه پێويست ده‌كات كۆتايى پێ بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌رنه‌وه و واز له دابه‌شكردنى كوردستان بهێنن. پڕۆژه‌يه‌ك هه‌يه بۆ جياكردنه‌وه‌ى سلێمانى و لكاندنى به به‌غداوه و ئه‌گه‌ر نه‌شگونجا به وڵاتێكى ديكه‌وه، ئه‌م سياسه‌ته پێويسته وازى لێ بهێنرێت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا زياتر هێرشى كرده سه‌ر نه‌وشيروان مسته‌فا و گوتى: ته‌ريق بنه‌وه له‌و باوكه‌ى ئێواره ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه پاره‌ى نييه شير بۆ منداڵه‌كه‌ى بكڕێت، با واز له دووبه‌ره‌كى بهێنن.