عەقیل خەزعەلی: ھێزی پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە

"وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەروونی دەیەوێت ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان باشتر بکات"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزیری ناوخۆی عێراق بە وەکالەت رایگەیاند پاراستنی ئارامی مووسڵ دوای داعش پێویستی بە ھاوکاری ھەواڵگری عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کانی قرژاڵەی سەر بە پارێزگای ھەولێر عەقیل خەزعەلی وەزیری ناوخۆی عێراق بە وەکالەت رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەروونی دەیەوێت ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان باشتر بکات.

گوتیشی، ھێزی پێشمەرگە سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە و ئێمە لە رێگەی ھەرێمی کوردستانەوە ھاوکارییە لۆجیستییەکانمان دەگەیەنینە ھێزەکانمان لە مووسڵ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ چەندین ناوچەی ستراتیژیان لە دەستی داعش رزگاركردووە.