به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ندرێن راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
دوای ئه‌وه‌ی ته‌ها قادر ده‌ستی له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ندرێن هه‌ڵگرت، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌ستبه‌كاربوونی دڵشاد مه‌عرووفی به كوردستان24 راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10 كانوونی یه‌كه‌می 2016، حاكم جه‌مال سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان راده‌ستی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری پێشوویان كردۆته‌وه.
دڵشاد مه‌عرووف وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن بوو، زۆر به ئه‌سته‌میش یانه‌كه‌ی له دابه‌زین رزگار، له هاوینی رابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو، به‌ڵام دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له ده‌ستپێكی خولی نایابی پێشمه‌رگه خۆی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دوورخرانه‌وه، ئێستاش شوێنی ته‌ها قادری گرتۆته‌وه، كه ئه‌وه‌ی پێشوو كه دوێنی هه‌ینی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه یانه‌كه‌ی به 8 خاڵ له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی جێگیر كردووه.
یه‌كه‌مین یاری یانه‌ی هه‌ندرێن دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی دڵشاد مه‌عرووف، له قۆناخی دووه‌م له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌بێت.
حاكم جه‌مال سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن