كوردستان 24 ده‌چێته گه‌ڕه‌كه ئازادكراوه‌كانی مووسڵ
K24 - مووسڵ:
تیمی كوردستان 24 ده‌چێته گه‌ڕه‌كی "حه‌ی نوور"ی مووسڵ، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فرقه‌ی ئاڵتوونی سوپای عێراقه‌وه، كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه، خۆشحاڵی خۆیان به ئازادكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن و به ژن و منداڵ و گه‌نجه‌وه، له ماڵه‌كانییان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و پێشوازی له هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، به یه‌كه هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆش پێی نایه 54ه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
له قۆناخی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سوپای عێراق چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش به‌ری چه‌پی مووسڵ، یاخود رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه.