سوپاى ئه‌سه‌د ته‌دموورى بۆ داعش به‌جێهێشت
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى شارى حمص ته‌ڵاڵ برازى رايگه‌ياند، فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى سوپاى سووريا بڕيارياندا، هێزه‌كانيان له ناو ته‌دموور پاشه‌كشێ پێبكه‌ن و له ده‌وروبه‌رى شاره‌كه خۆيان قايم بكه‌ن.
رازى له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى هه‌واڵيى سووريا ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 11ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 گوتى: هێزه‌كانى سووريا سه‌نته‌رى پشتيوانييان گواستووه‌ته‌وه بۆ ده‌وروبه‌رى شارى ته‌دموور و ده‌يانه‌وێت بۆ جارێكى ديكه ئاماده‌كارى بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌دموور بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ داعش هێرشێكى به‌رفراوانى كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كه و پشتيوانيان له ره‌ققه و دێرزووره‌وه پێگه‌يشتووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى مه‌يدانى بۆ ئاژانسى سپۆتينكى رووسيايى ئاشكرايكردووه, مه‌ده‌نييه‌كان له ناو شارى ته‌دموور ده‌رباز كراوون.
سه‌رچاوه‌كه رايگه‌ياندووه، شه‌وى رابردوو، مه‌ده‌نييه‌كان ده‌رباز كراوون و ئه‌مڕۆش سوپاى سووريا به شێوه‌يه‌كى ته‌واوه‌تى شارى ته‌دموورى به‌جێهێشتووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش ڤيديۆيى راكردنى سه‌ربازانى سووريا و داگيركردنى شارى ته‌دموورى شوێنه‌وارى بڵاوكرده‌وه.
داگيركردنى ته‌دموور له كاتێكدايه سوپاى ئه‌سه‌د و فڕۆكه‌كانى رووسيا به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وييه‌كانيان له شه‌ڕى حه‌له‌بدا.
به گوێره‌ى گرته ڤيديۆييه‌كانى ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش, سه‌ربازانى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌يان تانك و تۆپى دوورهاوێژ و زرێپۆش و كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نيان له دواى خۆيان به‌جێهێشتووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم