حوڕييه‌ت: بكوژى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا 8 جار پاسه‌وانى ئه‌ردۆغان بووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى حوڕييه‌تى توركيا ئاشكرايكردووه، مه‌ولود ميرت ته‌نتاش، بكوژى باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره ئاندرى كارلۆڤ، هه‌شت جار بووه‌ته ئه‌ندامى ده‌سته‌ى پاسه‌وانانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.
عه‌بدولقادر سه‌لفى، رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌ى حوڕييه‌ت و كه‌سى نزيك له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، نووسيويه‌تى: ته‌نتاش له ريزى هێزه‌كانى قه‌ڵاچۆكردنى ئاژاوه‌گێڕى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ و نيو كاريكردووه و ئه‌ندامى تيمى ئه‌منى تايبه‌ت به پاراستنى سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بووه و هه‌شت جار له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌ركى پێ سپێردراوه، به تايبه‌تى دواى هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى 2016.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، بكوژه‌كه يه‌كێك بووه له‌و پاسه‌وانانه‌ى سه‌رۆك كه پارێزگارييان له ماڵه‌وه لێكردووه.
ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا بوو له ئه‌نقه‌ره و ئێواره‌ى دووشه‌ممه 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له كاتى كردنه‌وه‌ى پيشانگه‌يه‌كى فۆتۆگرافى به ناوى (رووسيا به چاوى تور‌كان) له لايه‌ن مه‌ولود ته‌نتاشى پۆليسى توركياوه ته‌قه‌ى لێكرا و دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌يان پشتڕاستكرده‌وه، كه ته‌نتاش ئه‌ندامى هێزێكى تايبه‌تى پۆليسى ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌خت بووه و له‌دايكبووى 1994ه.
ميدياى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا 13 كه‌سيان له نزيكه‌كانى ته‌نتاش ده‌ستگيركردووه و لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و تيمێكى 18 كه‌سى له لێكۆڵه‌ر و شاره‌زايانى رووسيش به‌شدارى له پرۆسه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.