بۆ دووه‌م جار له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ته‌قه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ته‌قه‌كراوه،پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردووش جارێكی دیكه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌نگی ته‌قه بیسترا.
ئه‌و ته‌قه‌كردنه له كاتێكدایه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش رووداوی كوشتنی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره بڕیاریدا نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵی توركیا دابخات.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره و كونسوڵگه‌ریی ئه‌و وڵاته له ئیستانبوڵ داده‌خرێت، پاش ئه‌وه‌ی له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێستا دوو جار له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ته‌قه‌كراوه.
هاوكات ئێران له پاش رووداوی كوشتنی باڵیۆزی رووسیا له توركیا بڕیاریدا سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا دابخات و داوای له هاووڵاتیانی كردووه بۆ راییكردنی كاروباره‌كانیان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
ئه‌و بڕیارانه پاش ئه‌وه دێت شه‌وی رابردوو" ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره له كاتى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كى هونه‌رييدا، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى له نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بوو و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردوو و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساند.
هێزه ئه‌منييه‌كانیش گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان دا‌و و توانيويان بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بوو و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌ی ده‌كرد بكوژن.