بۆ یه‌كه‌مجار ژنێكی موسوڵمان ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێكی ئه‌وروپی
K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆمانیا رووداوێكی مێژوویی به خۆیه‌وه ببینێت له‌و كاته‌ی موسوڵمانێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت و سوێندی ده‌ستووری به قورئانی پیرۆز ده‌خوات.
(سیڤیل شه‌حاده) ته‌مه‌ن 52 ساڵ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانییه و یه‌كه‌م موسوڵمانه پۆستی وه‌زاره‌ت له وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رده‌گرێت.
دیاریكردنی ئه‌و ژنه موسوڵمانه دوای ئه‌وه هات كه پارتی سوسیالیست دیموكرات له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وڵات‌دا كه پێش 10 رۆژ به‌ڕێوه‌چووتوانیبووی 46% ده‌نگه‌كان به ده‌ستبهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كان له رۆمانیا ده‌ڵێن" دیاریكردنی شه‌حاده بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت سوپرایزێكی گه‌وره‌بوو بۆ چاودێران و شرۆڤه‌كاران،چونكه ناوی له ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌بووه كه بۆ ئه‌و پۆسته پاڵێوراوبوون".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی(نیویۆرك تایمز) ئه‌مریكی،دیاریكردنی ئه‌و ژنه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له وڵاتێكدا كه زۆرینه‌یان مه‌سیحی ئه‌رسۆزۆكسن بێ پێشینه‌یه،چونكه ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی رۆمانیا 80% ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیووه" نموونه‌یه‌كی هاوشێوه ته‌نها له وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپادا بینراوه ، به‌ڵام ئه‌و وڵاته زۆرینه‌یان موسوڵمان بوون، له‌و كاته‌ی (عاتیفه یه‌حیا ئاغا) كرایه سه‌رۆككۆماری كۆسۆڤۆ له ساڵی 2011 تا 2016.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سیڤیل شه‌حاده نوسیوویه‌تی" هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی سووریایه و خێزانه‌كه‌ی موڵك و ماڵیان هه‌یه له سووریا.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه كه دیاریكردنی ئه‌و ژنه موسوڵمانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا له كاتێكدایه رێژه‌ی موسوڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 20 ساڵییه‌وه‌یه و ده‌توانن به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن له 1% تێپه‌ڕناكات.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی DIGI